ئێران هێرشی کردەوە سەر ئیسرائیل

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەداتەوە 

هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسەکەی ڕایگەیاندووە، ترەمپ لە دواین پێشهات و پەرەسەندنەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاگادار کراوەتەوە.

شەپۆڵی سێیەم

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردووەتەوە، شەپۆلی سێیەمی هێرشە مووشەکییەکان دەستیپێکرد.

هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان داوە، دووبارە دەنگی تەقینەوەی یەک لە دوای یەک بیستراوە، کە بەهۆی هاوێشتنی موشەک لە ئێرانەوە بووە.

شەپۆڵی دووەم:

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، شەپۆلێکی دیکەی مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە

کەناڵی 14ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە دوای دەنگۆی تەقاندنی مووشەکەکان، دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئیسرائیل بیستراوە.

شەپۆڵی یەکەم

ئەمەشە لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردووەتەوە، زەنگی ئاگەدارکردنەوە لە چەند ناوچەیەکی وڵات لێ دراوە و چەندین مووشەک لە خاکی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون و ئێستا سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی سەرقاڵی بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی ئەو هەڕەشەیەن.

بەر لە هێرشەکە، سوپای ئیسرائیل ئاماژەشی داوە، سوپاکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەگەری تەقاندنی مووشەک یان هێرش بەرەو خاکی دەوڵەتی ئیسرائیل لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە هەڵدانی نزیکەی 4 مووشەکی ئێران دەکەن.

نوێ دەکرێتەوە