چۆنیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی شۆرتكه‌ت

K24- هەولێر

زۆربه‌ی فلاش، یاخود میمۆری یاخود هاردەكان، تووشی ڤایرۆسی SHORTCUT ده‌بێت.
بەم شێوەیەی خوارەوە چاره‌سه‌ر دەبێت:
1- ده‌چینه‌ start
2-ده‌نووسین cmd و ئینته‌ر ده‌كه‌ین
ئه‌م كۆده‌ كۆپی ده‌كه‌ین :
attrib -h -r -s /s /d g:\*.*
پاشان له‌ جێگه‌ی وشه‌ی gياخود وشه‌ی ئه‌و هارد و میمۆری، یاخود فلاشه‌ داده‌نێین.
چۆن وشه‌كه‌ بدۆزینه‌وه؟
له‌ mycomputer
دیاره‌ له‌ ته‌نیشت هارده‌كه‌، میمۆریه‌كه‌ یاخود فلاشه‌كه‌ وشه‌كه‌ی له‌ ته‌نیشته، ته‌نها وشه‌كه‌ ده‌نووسین له‌ cmd له‌ جێگه‌ی وشه‌ی g
و ئینته‌ر ده‌كه‌ین. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م فایله‌ شۆرت كه‌ته‌كان چاك ده‌بن.