شه‌ش جۆری خیانه‌ت له‌لايه‌ن ژنانه‌وه
خيانه‌تى هاوسه‌رگرى ديارده‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تىييه، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مرۆڤايه‌تيدا بوونى هه‌يه
K24 – ھەولێر
خيانه‌تى هاوسه‌رگرى ديارده‌يه‌كى كۆمه‌ڵايه‌تىييه، له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مرۆڤايه‌تيدا بوونى هه‌يه، به‌ڵام جۆرى خيانه‌ته‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى ديكه ياخود له كۆمه‌ڵگه‌يه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ديكه جياوازه، ئه‌ميش هۆكارگه‌لێكى زۆر هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پياوان ياخود ژنان په‌نا بۆ خيانه‌تكردن ببه‌ن.
خیانه‌تكردنی ژنان له مێرده‌كانیان ته‌نها یه‌ك جۆر نیيه و به‌پێی كات و شوێن و جۆری خیانه‌ته‌كه ده‌گۆڕێت، ده‌كرێ به‌ربڵاوترين جۆره‌كانى خيانه‌ت له جيهاندا له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌ستنيشان بكه‌ين:
1- خیانه‌تی سۆزداری: ئه‌م جۆره خیانه‌ته له كاتێكدایه ژنه‌كه هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ويستى بۆ كه‌سێكی دیكه هه‌یه، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌شيدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
2- خیانه‌تی سێكسی: ئه‌م جۆره‌يان ژنه‌كه هيچ كێشه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌يدا نييه، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی زیاتر تێربوونی سێكسی، خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
3- خیانه‌تی تۆڵه: ئه‌م جۆره خیانه‌ته له كاتێكدایه، ژنه‌كه هه‌ست بكات هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی لێ ده‌كات، بۆیه له تۆڵه‌ی ئه‌و كاره ئه‌ویش خیانه‌ت ده‌كات.
4- خیانه‌تی سه‌رخۆشی: ئه‌م جۆره زیاتر له‌و ژنانه‌دا رووده‌دات كه خواردنه‌وه كحولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه و ئاگایان له خۆیان نامێنێت، دواتر به‌بێ ویستی خۆیان خیانه‌ت له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆره خيانه‌ته زیاتر له ژنانی رۆژئاوايدا رووده‌دات به‌و پێیه‌ی ئه‌وان خواردنه‌وه كحولیه‌كان زۆر به‌كار ده‌هێنن.
5- خیانه‌تی ناوه‌ندێتى ته‌مه‌ن: ئه‌مه له‌و جۆره ژنانه‌دا رووده‌دات كه هه‌ر به منداڵی دراون به‌شوو و منداڵیان خستووه‌ته‌وه، دواتر له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌تردا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ چێژیان له خۆشه‌ویستی و ژیانی ئافره‌تی خۆیان نه‌بینیووه، له ده‌ره‌وه‌ی خێزان بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و ئاره‌زووه ده‌گه‌ڕێن.
6- خیانه‌تی ژنی خه‌یاڵاوی: زۆرێك له‌و ژنانه‌ی خه‌یاڵاوین، پیاوێك هه‌یه له مێشكیاندا، به سوارچاكی خه‌ونه‌كانیان ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی شوو ده‌كه‌ن، كه‌سێك ده‌ناسن، هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌و سوارچاكه‌یه، هه‌ر بۆیه خیانه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.