چۆن رزگارت ده‌بێت له ره‌شایی چوارده‌وری ده‌م

K24 – ھەولێر
زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ناڵێن به‌هۆی دروستبوونی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شایی له چوارده‌وری ده‌م كه له ئاكامی وشكبوونی لێوه‌كان، یاخود كاریگه‌ر تیشكی خۆر دروست ده‌بێت، به‌مه‌به‌ستی رزگاربوونت له‌م په‌ڵه ره‌شانه، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:
سه‌رتا ئه‌م پێداویستییانه ئاماده بكه
- نیو كوپ شه‌ربه‌تی "لیمۆ" .
- كه‌وچێك "شه‌كر" .
- ده‌فرێكی خاوێنی بچوك.
- ئیسفنجێكی مكیاژكردن.
پاشان ده‌م چاوت به ئاوێكی گه‌رم بشۆ، دواتر ده‌فره‌كه بێنه، دوو كه‌وچك له شه‌ربه‌ته‌كه بخه‌ره نێو ده‌فره‌كه، له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك شه‌كر، پاشان ئیسفنجی میكیاژكردنه به گیراوه‌كه ته‌ڕ بكه، به په‌ڵه ره‌شه‌كانی چوارده‌وری ده‌م دابێنه، بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 خوله‌كه با پێوه بمێنێ.
دوای ته‌واوبوونی ماوه‌كه، ده‌موچاو به ئاوێكی سارد بشۆ، پاشان راسته‌وخۆ وشكی بكه‌ره‌وه، ئه‌م كرداره چه‌ندجارێك دووباره بكه‌ره‌وه، ده‌بینی گۆڕانكاریه‌كی زۆر له شوێنی په‌ڵه ره‌شه‌كان روویداوه.