قه‌رنابیت سوودی چییه؟
قه‌رنابیت به یه‌كێك له‌و سه‌وزانه داده‌نرێت كه به‌چه‌ندین به‌های خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌نده و چه‌ندان ڤیتامینیش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌مه‌ش چه‌ندین سوود به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت
K24 – ھەولێر
قه‌رنابیت به یه‌كێك له‌و سه‌وزانه داده‌نرێت كه به‌چه‌ندان به‌های خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌نده و چه‌ندان ڤیتامینیش له‌خۆ ده‌گرێت، به‌مه‌ش چه‌ندین سوود به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌به‌خشێت، ئه‌مانه‌ن:
1-قه‌رنابیت رێگری له گه‌شه‌كردنی خانه‌ی تووشبوو به شێرپه‌نجه.
2-له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین ماده‌ی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامینی تێدایه، چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كانی "كۆڵۆن، جگه‌ر، گورچیله، ریخۆڵه" ده‌كات.
3-به‌هۆی بوونی ڤیتامین "C" و كبریت و ترشه ئه‌مینییه‌كان، یارمه‌تیده‌ره بۆ لابردنی چه‌وری له‌ش.
4-پارێزگاری له پاراستنی ته‌ندروستی دڵ ده‌كات.
5-رێژه‌ی كۆلسترۆڵ، ئه‌گه‌ر زۆر بێت، دایده‌به‌زێنێت.
6-یارمه‌تیده‌ره بۆ رێكخستنی په‌ستانی خوێن.
7-به‌هۆی بوونی ماده‌ی پۆتاسیۆمه‌وه، رۆشتنی خوێن و ئۆكسجین بۆ له‌ش باشتر ده‌كات.
8-سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌ندامی به‌رگری و پاراستن و به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان و چاوه‌كان.