ته‌ندروستى به‌رازیل: نه‌خۆشى زگماكى "سه‌ر بچووكى" له‌منداڵانى تازه له‌دایكبوو زیادىكردووه.
ژماره‌ى پشكنينى پێشوه‌خته له ئافره‌تانى دووگيان زياد ده‌كرێ
K24- ژوورى هه‌واڵ
به‌هۆكارى زيادبوونى نه‌خۆشى سه‌ر بچووكى له منداڵانى تازه له‌دايكبوو، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رازيل رايگه‌ياند، ژماره‌ى پشكنينى پێشوه‌خته له ئافره‌تانى دووگيان زياد بكات.
له مانگى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتبهرى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رازيل به رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى راگه‌یاند، له چه‌ند شوێنێكى به‌رازيل زیادبوونێكى نائاسایى له ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌دا هه‌یه كه به زگماكى سه‌ریان بچووكه.
له 17ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ 399 منداڵى زگماك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وڵاتى به‌رازيل تۆماركراوه.
له11ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رازیل حاڵه‌تى فریاكه‌وتنى گشتى نه‌ته‌وه‌یى له كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و ووڵاته راگه‌یاند.
به مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى زووترى نه‌خۆشیه‌كه و هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى, وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته بڕیاریدا ژماره‌ى پشكنینى پێشوه‌خته له‌ئافره‌تانى دووگیان زیاد بكات، جێگاى باسه تاوه‌كو ئێستا هۆكارى زیادبوونى ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه نه‌زانراوه.