ته‌ندروستى جيهان: بنبڕ‌كردنى نه‌خۆشى سيل 56 بليۆن دۆلارى پێويسته
به‌ريتانيا رێژه‌يه‌كى به‌رچاوى تووشبوو به‌م نهخۆشيهى هه‌يه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند هه‌وڵى زۆرتر و پاڵپشتى دارایى زیاترمان پێویسته بۆ بنه‌بڕكردنى نه‌خۆشى سیل.
ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى له‌ناوبردنى "نه‌خۆشى سیل" له رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى رايانگه‌ياند: "بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى ئه‌م نه‌خۆشیه كۆنتڕۆڵ بكرێت ئه‌وا پێویستیمان به بڕى 56 بلیۆن دۆلار هه‌یه".
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كه ئه‌ركى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ساڵانى داهاتوو پاڵپشتى زیاتر نه‌كرێین له رووى داراییه‌وه ئه‌وا ئه‌و پلانه‌ى كه دامانناوه بۆ بنه‌بڕكردنى ئه‌و نه‌خۆشیه تاوه‌كو ساڵى 2030 شكست ده‌هێنێت.
به‌پێى داتاكانى رێكخراوى ته‌ندرووستى جیهانى له ساڵى 2014 نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشى سیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نه‌خۆشى سیل و نه‌خۆشى ئایدز له هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانى تر بڵاوترن, به‌ڵام سیل جیاوازیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئایدز، ئه‌وه‌یه كه سیل ده‌كرێت به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رمانى "دژه سیل" كۆنتڕۆڵ بكرێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه به‌پێى ئه‌و پڕۆگرامه‌ى كه بۆى دانراوه جێ به‌جێى بكات, هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و رێژه زۆره‌ى مردن جێگه‌ى قه‌بوڵكردن نیيه له لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى.
زۆربه‌ى حاڵه‌ته نوێيه‌كان كه ده‌ستنیشانكراون له وڵاتانى چین, هند, ئیندونیزیا, نایجیریا و پاكستانن، له‌ناو وڵاتانى رۆژئاواش, وڵاتى به‌ریتانیا، له پله‌ى یه‌كه‌م دێت له رووى زۆرى ژماره‌ى تووشبواتى نه‌خۆشى سیل به جۆرێك كه له‌هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 12 كه‌س تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه هاتوون.
مانگى رابردوو ئه‌نجومه‌نى له‌نده‌ن رایگه‌یاند، له هه‌ندێك ناوچه‌ى له‌نده‌ن رێژه‌ى تووشبوون به نه‌خۆشى سیل زیاتره له رێژه‌ى تووشبوون له هه‌ندێك وڵاتى وه‌كو عێراق و رواندا.