بۆ ئه‌وه‌ى خيانه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا نه‌بێت مۆبايله‌كه‌ى قوتدا
هه‌رزه‌كارێكى به‌رازيلى، بۆ ئه‌وه‌ى نامه‌كانى مۆبايل له خۆشه‌ويسته‌كه‌ى بشارێته‌وه، مۆبايله‌كه‌ى قوتدا.
K24 – ھەولێر
هه‌رزه‌كارێكى به‌رازيلى، بۆ ئه‌وه‌ى نامه‌كانى مۆبايل له خۆشه‌ويسته‌كه‌ى بشارێته‌وه، مۆبايله‌كه‌ى قوتدا.
ئادريانه ئه‌ندره‌دى، كچێكى هه‌رزه‌كارى به‌رازيلى ته‌مه‌ن 19 ساڵانه، دواى ئه‌وه‌ى له‌لايه‌ن خۆشه‌ويسته‌كه‌يه‌وه غيره‌ى لێ ده‌كرێت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ده‌يخاته گومانه‌وه، داواى مۆبايله‌كه‌ى لێ ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى ئادريانه نامه‌ى مۆبايل و وێنه‌كانى بشارێته‌وه، ناچار ده‌بێت به‌بێ بيركردنه‌وه په‌نا بۆ قوتدانى مۆبايله‌كه‌ى ببات و راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وى و به‌په‌له ده‌ربردرێته نه‌خۆشخانه.
پزيشكه‌كانى نه‌خۆشخانه، ده‌ستبه‌جێ بڕيارى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترين كات رزگارى بكه‌ن له مردن.
