لە چین زياتر له نيومليۆن كەس تووشی ئایدز بوونە
ئاژانسی شینخوای چینی رۆژی دووشهممە 30 تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2015، دوایین ئاماری تووشبووانی نەخۆشی كەمبوونی بەرگری جەستەی مرۆڤ، كە بە ئایدز ناسراوە، بڵاوكردهوه.
K24 – پهكين:
ئاژانسی شینخوای چینی رۆژی دووشهممە 30 تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەری 2015، دوایین ئاماری تووشبووانی نەخۆشی كەمبوونی بەرگری جەستەی مرۆڤ، كە بە ئایدز ناسراوە، بڵاوكردهوه.
سەنتەری چینیی بەرەنگاربوونەوە و پاراستن لە نەخۆشیيەكان، رایگەیاند، ژمارەی ھەڵگرانی ڤایرۆسی HIV كە ھۆی سەرەكی ئەم نەخۆشیيەيه، لە چين گەیشتووتە 575 ھەزار كەس، و ھەتا ئێستا 177 ھەزار كەس لە چین بەو نەخۆشیيە مردون.
بۆ یەكەمجار لە وڵاتی كۆنگۆی دیموكراتى لە ئەفریقیا لە ساڵی 1959 ڤايرۆسهكه دۆزراوەتەوە.
بە گوێرهى زانیاریيەكان، ئەو ڤایرۆسە لە مەیموونی شەمبانزی بۆ مرۆڤ گوێزراوەتەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی شینخوا