ئينفۆگرافيك.. ئايدز هه‌ڕه‌شه‌ى ئێستا و كاره‌ساتى داهاتوو
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له ئينفۆگرافيكێكى تايبه‌تدا زۆرترين زانيارى سه‌باره‌ت به ڤايرۆسى (HIV) ناسراو به ئايدز، ده‌خاته‌ڕوو.
K24 – هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له ئينفۆگرافيكێكى تايبه‌تدا زۆرترين زانيارى سه‌باره‌ت به ڤايرۆسى (HIV) ناسراو به ئايدز، ده‌خاته‌ڕوو.
نەخۆشیی ئایدز (HIV)
رۆژى 1ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى هه‌موو ساڵێك، رۆژی جیهانیی نەخۆشیی ئایدزە، نەخۆشیی ئایدز یەکێکە لە کوشندەترین نەخۆشییەکان لە جیهان بۆ مرۆڤ، هۆکاری ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسی ئایدزە، کە بە کورتکراوەی (HIV) ئاماژەی بۆ دەکرێت. ڤایرۆسی ئایدز دەبێتە ھۆی نەمانی بەرگریی لە لەشی مرۆڤ، بەمەش هەر نەخۆشییەکی سادە دەکرێ ببێتە بەڵا بۆ توشبوانی ئایدز و مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست دەکات.
سەرهەڵدانی ئایدز
ساڵی 1981 لە ئەفریقاوە سەریهەڵدا.