چين: ده‌توانين به "جومله" مرۆڤ كۆپى بكه‌ين
يه‌كێك له گه‌وره كۆمپانيا چينييه‌كانى تايبه‌تمه‌ند له بوارى كۆپيكردن رايگه‌ياند، له توانايدا هه‌يه به جومله مرۆڤ كۆپى بكات.
K24 – په‌كين:
يه‌كێك له گه‌وره كۆمپانيا چينييه‌كانى تايبه‌تمه‌ند له بوارى كۆپيكردن رايگه‌ياند، له توانايدا هه‌يه به جومله مرۆڤ كۆپى بكات.
زانايانى كۆمپانياى "Group Boyalife" روونيانكردووه‌ته‌وه، ته‌كنۆلۆژياى به‌رده‌ستيان كارئاسانى ئه‌وه‌ى بۆ كردوون، به جومله كۆپى مرۆڤ بكه‌ن.
ئه‌وه‌شيان خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌نيا رێگر له به‌رده‌مياندا، رايگشتييه، ئه‌گه‌رنا به ئاسانى ده‌توانن مرۆڤه كۆپيى به‌رهه‌مبهێنن.
زانايان ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كردووه، له ساڵى داهاتووه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به كۆپيكردنى بزن و مانگا و سه‌گ.
سه‌رۆكى كۆمپانياكه، كسو كساو جۆنگ، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ته‌كنۆلۆژياى نوێيان له به‌رده‌سته كه ده‌توانرێت له رێگه‌يه‌وه مرۆڤ و ئاژه‌ڵ به ئاسانى كۆپى بكه‌ن.
ئه‌و تيمه زانايه‌ى كار بۆ كۆمپانياكه ده‌كه‌ن، له ئێستادا سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن رێگه‌ى كۆپيكردنى مه‌يموون پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌وه بكه‌ن، مه‌يموونه كۆپيكراوه‌كه تووشى هيچ نه‌خۆشييه‌ك نه‌بێت و هێشتا هه‌نگاوێكى بايلۆژيشيان ماوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن، ئه‌و زينده‌وه‌ره كۆپيكراوه بگۆڕن بۆ مرۆڤ.