شه‌ش نيشانه پێت ده‌ڵێن به‌ستنى ستيانه‌كه‌ت هه‌ڵه‌يه
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستت به ئاسووده‌يى ياخود ئارامى نه‌كرد
K24 – ھەولێر
- هه‌ست به ئاسووده‌يى ناكه‌يت: له‌دواى به‌ستنى ستيانه‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستت به ئاسووده‌يى ياخود ئارامى نه‌كرد، بزانه قه‌باره‌ى ستيانه‌كه‌ت ره‌نگه زۆر بچووك بێت، ياخود به‌شێوازێكى هه‌ڵه به‌ستووته.
- خزينى به‌رده‌وامى ستيان: يه‌كێكى ديكه له نيشانه‌كانى هه‌ڵه به‌ستانى ستيان، بريتييه له خزينى ستيان، واتا به‌رده‌وام به‌رزو نزم ده‌بێت و جێ‌گير نييه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ شێوه‌و قه‌باره‌ى ستيانه‌كه.
- به‌شێك له مه‌مكه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ڵه‌يه‌كى ديكه‌يه له به‌ستنى ستيان، به‌جۆرێك ته‌سكى ياخود گه‌وره‌ى قه‌باره‌ى ستيان واده‌كات كه مه‌مكه‌كان له‌ژێره‌وه ياخود له‌سه‌ره‌وه‌ى ستيانه‌كه ده‌ربكه‌ون به‌جۆرێك يارمه‌تى خزينى سيتانه‌كه‌ش ده‌دات له‌سه‌ر مه‌مكه‌كان.
- شێوازى به‌ستنى دوگمه‌كانى ستيان: هه‌ندێك له‌خانمان هه‌ست به ئاسووده‌يى ناكه‌ن ئه‌گه‌ر دوگمه‌كانى ستيان له كۆتاييه‌وه نه‌به‌ستن، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هه‌ڵه به‌ستنى ستيان، چونكه پێويسته له ساته‌وه‌ختى به‌ستنى ستياندا دوگمه‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه ببسترێ نه‌ك له كۆتايى.
- په‌يدابوونى ئازار به‌هۆى پشتێنى ستيانه‌وه: زۆجار خانمان ستيانه‌كه ئه‌وه‌نده توند ده‌به‌ستن، ده‌بێته هۆى په‌يدابوونى ئازار له‌پشتى، ره‌نگيشه زۆر جار هۆكارى توند به‌ستانه‌كه‌ش، ته‌سكى و ته‌نگى قه‌باره‌ى ستيانه‌كه بێت، بۆيه پێويسته له‌ساته‌وه‌ختى كڕێنى ستياندا، قه‌باره‌يه‌كى گونجاو هه‌ڵبژێرى.
- بوونى بۆشاييه‌كى زۆر له ستياندا: وه‌ك ده‌زانين ستيان بۆ پاراستنى مه‌مكه‌كان و جوانى و رێكى سينگ به‌كاردێت، ياخود له‌ساته‌وه‌ختى پۆشينى جل، سينگت به رێكى نيشانده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نييه، جۆره ستيانێك هه‌ڵبژێريت كه قه‌باره‌كه‌ى زۆر زياتر له‌مه‌مكه‌كان گه‌وره‌تره، ئه‌مه‌ش واده‌كات، ستيانه‌كه له‌شوێنێكى جێگر نه‌بێت، به‌ڵكو به‌رزى نزمى به‌خۆيه‌وه ببينێ و له‌دواجار هه‌راسانت ده‌كات، بۆيه وا پێويست ده‌كات دووباره بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ى كه قه‌باره‌يه‌كى گونجاو هه‌ڵبژێريت، بۆ ئه‌وه‌ى راستى و دروستى خۆت نيشان بده‌يت.