چۆن خۆت له هه‌وكردنى گه‌روو رزگارده‌كه‌يت
هه‌وكردنى گه‌روو، يه‌كێكه له نه‌خۆشييه باوه‌كانى وه‌رزى پايز و زستان، هۆكارى زۆن و گرنگترينيان بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسه له كاتى سه‌رما و په‌كترياى به‌ربڵاوه له ده‌وروبه‌رماندا.

K24 – هه‌ولێر:
هه‌وكردنى گه‌روو، يه‌كێكه له نه‌خۆشييه باوه‌كانى وه‌رزى پايز و زستان، هۆكارى زۆن و گرنگترينيان بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسه له كاتى سه‌رما و په‌كترياى به‌ربڵاوه له ده‌وروبه‌رماندا.
هه‌ندێك هۆكارى ديكه هه‌ن، ده‌بنه هۆى درووستبوونى هه‌وكردنى گه‌روو، له‌وانه هه‌ستيارى له لوتدا، هه‌وكردنى هه‌ستيارى لووت، كه له گه‌ردوتۆزوخۆڵ، كه‌ڕووه‌كانى سه‌ر خۆراك، تووك و مووى ئاژه‌ڵان درووست ده‌بێت. ئه‌م جۆره هه‌وكردنه چاره‌سه‌رى زۆرترى ده‌بێت و داووده‌رمان زۆرتر بۆ هه‌وكردنێك به‌كه‌ڵكه كه له ئه‌نجامى په‌كترياوه درووست بوو بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌وكردنى گه‌روو، له 5 تا 7 رۆژى خاياند، پێويسته سه‌ردانى پزيشكى پسپۆڕ بكه‌يت. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌پاڵ هه‌وكردنه‌كه‌دا، هه‌ناسه‌كێشان ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵغه‌مى له‌گه‌ڵ بوو، پله‌ى گه‌رمى له‌شت به‌رز بوويه‌وه و جومگه‌كانى جه‌سته‌ت هاتنه ژان، ياخود پێستت هه‌ڵدا.
چاره‌سه‌ره سرووشتييه‌كان بۆ هه‌وكردنى گه‌روو (قوڕگ):
يه‌كه‌م: غه‌رغه‌ره به ئاوى شله‌تێن و خوێواو بكه.
دووه‌م: ئاو و شله‌مه‌نى زۆر بخۆره‌وه، ئه‌مه هاوكاريت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ت وشك نه‌بێته‌وه، به‌ڵام خۆت به دووربگره له خوارده‌وه‌ى مه‌يى.
سێيه‌م: هه‌نگوين و چاى گه‌رم بخۆره‌وه.
چواره‌م: به‌رده‌وام ده‌مولوتت بشۆ، رێڕه‌وى لوت پاك بكه‌ره‌وه.
پێنجه‌م: هه‌واشێداره‌كاره‌كان به‌كار بهێنه، به تايبه‌تى له ژوورى خه‌وتندا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واى وشكى شه‌وێ، زيانى زۆرترت پێ نه‌گه‌يه‌نێت.
شه‌شه‌م: قه‌نداو بخۆره‌وه و هه‌وڵبده گه‌رووت زوو زوو به قه‌نداو ته‌ڕ بكه‌يته‌وه.
حه‌وته‌م: گيراوه‌ى دارچينى، ياخود چاى به دارچينيى، هاوكاريت ده‌كات.
هه‌شته‌م: گه‌رووت له باى سارد بپارێزه و هه‌وڵبده سوود له ملپێچ وه‌ربگريت.
نۆيه‌م: خۆت له خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نييه سارده‌كانى وه‌ك شه‌ربه‌ت و گيراوه غازييه سارده‌كان به دووربگره.
ده‌يه‌م: ئه‌گه‌ر سووتانه‌وه‌ى گه‌روو ئازارى دايت و هه‌ستت كرد گه‌رووت وشك هه‌ڵگه‌ڕاوه، ده‌كرێت سوود له زه‌يتى سرووشتى زه‌يتون وه‌ربگريت و به كه‌وچكێكى چاى زه‌يتى زه‌يتون به‌كاربهێنيت.