به وێنه.. له به‌رده‌م سه‌رۆكدا پانتۆڵه‌كه‌ى هاته خواره‌وه
رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناخۆش بوويه‌وه، كاتێك له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يدا بوو پانتۆڵه‌كه‌ى هاته‌خواره‌وه.
K24 – هيلنسكى:
به‌ڕێوبه‌رى ليژنه‌ى هيلنسكى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له كرواتيا، سيچاك، رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناخۆش بوويه‌وه، كاتێك له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يدا بوو بۆ ئه‌وه‌ى بڕوانامه‌يه‌كى رێزلێنان وه‌ربگرێت، كه به هۆى كاره‌كانييه‌وه سه‌رۆك بڕياريدابوو پێى ببه‌خشێت.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا سه‌رۆكى ليژنه‌كه ده‌يويست بڕوانامه‌كه به‌رز بكاته‌وه و به شانازييه‌وه پيشانى وێنه‌گرانى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌ى بگرن، كتوپڕ پانتۆڵه‌كه‌ى له به‌رى داماڵرا و هاته خواره‌وه.
كه‌ناڵى نيشتيمانى كرواتيا ديمه‌نه‌كانى ده‌گواسته‌وه و ئاماژه‌كانى شه‌رم و ئيحراجبوون له رووى سيچاك دا ده‌ركه‌وتن و به هێمنى سه‌يرى خواره‌وه‌ى خۆى كرد و گۆچانێك به ده‌ستييه‌وه و بڕوانامه‌كه‌ش به ده‌سته‌كه‌ى ديكه‌يه‌وه بوو، به‌ڵام سه‌رۆكى وڵات، دزه نيگايه‌كى له حاڵى سيچاك كرد و زه‌رده‌خه‌نه‌يه‌كى كورتى خسته سه‌ر لێوى.
له دواى سه‌رۆك و به‌ڕێوبه‌رى ليژنه‌ى هيلنسكى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ 10 كه‌س له راوێژكارانى سه‌رۆكايه‌تى و ميوانه‌كان ئاماده بوون و هه‌ندێكيان ئيحراجبوون و به‌شێكيشيان به رووداوه‌كه پێكه‌نيين.


