ئالووده‌بوون به نووستن له جگه‌ره و كهوول خراپتره
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه زۆر دانیشتن و زۆر خه‌وتن، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه زۆر دانیشتن و زۆر خه‌وتن، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤن و ئه‌گه‌ری مردن بۆ چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئاسایی به‌رزده‌كاته‌وه
وه‌ك رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردووه‌ته‌وه، زانایان لیستێكی نوێیان بۆ ئه‌و هۆكارانه راگه‌یاندووه، كه مه‌ترسین و ده‌بنه هۆی زوومردنی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌كانی پێشتر هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی زوومردنی مرۆڤییان ده‌ستنیشان كردووه، وه‌كو خواردنه‌وه‌ی كهوول به رێژه‌یه‌ك زۆر و تێكچوونی سیسته‌می خۆراك و ژه‌مه‌كانی خواردن و جگه‌ره.
به‌ڵام ئه‌مجاره زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی دوو هۆكاری دیكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن، وه‌كو هۆكاره‌كانی پێشتر ده‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
زانایان ده‌ڵێن، زۆردانیشتنی مرۆڤ له یه‌ك شوێن یه‌كێكه له مه‌ترسییه‌كان، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش زۆر خه‌وتنه، كه هه‌مان كاریگه‌ری كهوول و جگه‌ره‌یان له‌سه‌ر زوومردنی مرۆڤ هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌مخه‌ویش هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه له مرۆڤدا زیادیكرد، ئاستی مه‌ترسی زوومردنی ئه‌و مرۆڤه زیاتر ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه راشیگه‌یاندووه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ر زوومردنی پێنج هێنده‌ی رێژه‌ی ئاسایی به‌رز ده‌بێته‌وه له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ رۆژانه له حه‌وت كاتژمێر زیاتر دابنیشێت، هه‌روه‌ها وه‌رزشی جه‌سته‌یی ئه‌نجام نه‌دات و زیاتر له 9 كاتژمێر بخه‌وێت "مردنی نزیكده‌بێته‌وه".