بەکارهێنانی لیزەر بۆ لابردنی موو لە سەرووی تەمەنی 16 ساڵیدا گونجاوە

K24

پسپۆرانی بواری جوانكاریی لە ئیسپانیا دەڵێن بەکارهێنانی لیزەر بۆ لابردنی موو لە سەرووی تەمەنی 16 ساڵیدا گونجاوە.

پسپۆرە ئیسپانەكان دەڵێن ئەو كچ و ژنانەی مووی زیادەیان ھەیە لە سەرووی تەمەنی 16 ساڵی گونجاوە تیشکی لیزەر بەكار بێنن بۆ لابردنی مووە زیادەکانی جەستەیان.

ئەو پسپۆرانە دەشڵێن: لیزەر ھیچ زیانێك بە خانمان ناگەینێت بە مەرجێك رەچاوی رێنماییەكانی پزیشك بكەن و لە دوای بەكارھێنانی لێزەر كرێمی تایبەت بەكاربێنن.

 

Fly Erbil Advertisment