منداڵى ساوا لە كاتی نەخۆشييدا حەزى به‌ باوەشی باوكه‌

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی فەرەنسايی منداڵان، به‌ تايبه‌تى له‌ قۆناغى ساواييدا، كاتێك نەخۆش دەكەون، حەز بە باوەشی باوكیان دەكەن.

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی فەرەنسايی منداڵان، به‌ تايبه‌تى له‌ قۆناغى ساواييدا، كاتێك نەخۆش دەكەون، حەز بە باوەشی باوكیان دەكەن.

توێژینەوە فەرەنساییەكە دەریخستووە،  هۆكارى ئه‌و حه‌زه‌ى منداڵى ساوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لەكاتی نەخۆشكەوتنی منداڵ دایكان توشی فشارو ماندوبوون دەبنەوە و ره‌نگه‌ نه‌توانن وه‌ك پێويست به‌ ته‌نگ منداڵه‌كه‌يانه‌وه‌ بن و له‌ به‌رامبه‌ردا باوكان له‌ لايه‌ك وه‌ك سۆزى باوكايه‌تى و له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ بۆ هاوكاريكردنى هاوسه‌ره‌كانيان پێيان خۆشه‌ منداڵه‌كانيان له‌ باوه‌شبگرن و زۆرتر ئارامگر ده‌بن به‌رامبه‌ر به‌ ركه‌ گرتنى منداڵه‌كانيان.

توێژینەوەكە لەسەر كۆمەڵێك منداڵ ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی كێشەی تەندروستیان ھەیە لە كاتی نەخۆشكەوتنیان زیاتر لە باوەشی باوكیان ئارامدەبنەوە.