ئاگات له‌ مه‌ترسى ئه‌م خۆراكانه‌ بێت

مه‌ترسى ئه‌وه‌يان لێده‌كرێت ببنه‌ ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

K24 – هه‌ولێر:

ھەندیك خۆراك، كە رەنگە زۆریان بەكار بێنین، بەڵام زانیاریمان لەسەر مەترسییەكانیان نەبێت و ئەگەر به‌ شێوه‌يه‌ك درووست به‌كار نه‌هێنرێن، مه‌ترسى ئه‌وه‌يان لێده‌كرێت ببنه‌ ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

لێرەدا چەند زانیارییەك سەبارەت بەو خۆراكانە دەخەینەڕوو:

رێواس: گەڵای رێواس مادەی ئەسیدی ئێگزالیكی تێدایە. خواردنی دەبێتە ھۆی درووستبوونی بەردی گورچیلە. تەنانەت ھەندیكجار دەبێتە ھۆی مردن.

گوێزی ھیندی:  خواردنی زیاتر لە 8 گرام لە گوێزی ھیندی دەبێتە ھۆی گیرانی ماسولكەكان.

پەتاتە: چەكەرەی سەوزی پەتاتە كوشندەیە، دەبێتە ھۆی سكچوونى زۆر.

باوی تاڵ: دووجۆر باویمان ھەیە، باوی تاڵ كە ھایدرۆجینی سیانیدى تێدايه‌. ئەگەر منداڵ 7 بۆ 10 باوی تاڵ بخوات گرفتی تەندروستی بۆ درووستدەبێت و لە ھەندێك حاڵەتدا ئەگەری گیان لەدەستدانیش زیاد دەكات.

ماسی قووتوو: ماسی قوتوو مەترسیدارە، بە ھۆی ئەوەی توانای راكێشانی جیوەیە زۆرە، بۆیە خواردنی بۆ ژنانی دووگیان و منداڵان مەترسیدارە.

فاسولیاى سوور: فاسولیای سوور ماددەی ژەھراوی فیتوگلوتینینی تێدایە. زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی سكچوون.

سێو، گێلاس، خۆخ و ھەڵوچە: ناوكی ئەو میوانەش مادەی سیانۆری تێدایە. ئەگەر بكەوێتەبەر ددان، پێكھاتەی ئەو مادەیە بڵاو دەبێتەوە و مەترسی گەورەی لێدەكەوێتەوە.