حه‌وت خووى رۆژانه مرۆڤ له مه‌رگ نزيكدهكهنهوه
زۆرجار به بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمان بێت، خوو به شتێكه‌وه ده‌گرين.
K24 – هه‌ولێر:
زۆرجار به بێ ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمان بێت، خوو به شتێكه‌وه ده‌گرين، به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به مه‌ترسييه‌كانى ئه‌و خووه بكه‌ين. هه‌رچه‌ند كهميش بێت به‌ڵام به هۆى به‌رده‌وام بوونه‌وه، مرۆڤ له مه‌رگ نزيكدهكهنهوه.
ئه‌و خووانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
يه‌كه‌م: كه‌م خواردنه‌وه‌ى ئاو:
گورچيله‌ى مرۆڤ به‌رده‌وام كار بۆ پاڵاوتنى خوێن و ده‌ربازبوون له مادده ژه‌هراوييه‌كان ده‌كه‌ن، كاتێك له رۆژدا مرۆڤ كه‌مئاو بخواته‌وه، مادده ژه‌هراوييه‌كان به‌رده‌وام له جه‌سته‌يدا كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ تووشبوونى به چه‌ندين نه‌خۆشى جياجيا.
دووه‌م: زۆربهكارهێنانى خوێى چێشت:
كاتێك خوێى زۆر به‌كارده‌هێنيت، فشارى خوێن به‌رزده‌بێته‌وه و فشارێكى زۆر له‌سه‌ر گورچيله‌كان درووستده‌كات. باشتر وايه رۆژانه له پێنج گرام زياتر خوێ به‌كارنه‌هێنرێت.
سێيه‌م: كه‌م چوونه سه‌رئاو:
هه‌ندێك كه‌س به هۆى سهرقاڵبوونيان و خۆپارێزييان له سه‌رئاوه گشتييه‌كان، ميز راده‌گرن، ياخود دره‌نگ ده‌چنه سه‌رئاو. زۆر راگرتنى ميز ره‌نگه ببێته هۆى درووستكردنى گرفتى گه‌وره بۆ گورچيله‌كان.
چواره‌م: كه‌ميى ڤيتامين و كانزاكان:
خوانى بێ سه‌وزه و ميوه‌ى نوێ، تهندرووستيت دادههزرێنێت. واده‌كات گورچيله وه‌ك پێويست كار نه‌كات، چونكه كه‌مى ڤيتامين بى 6 و مه‌گنيسيۆم مه‌ترسى زۆر بۆ سه‌ر گورچيله درووستده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: زۆر به‌كارهێنانى پرۆتينى ئاژه‌ڵى:
زياده‌ڕۆيى كردن له به‌كارهێنانى پرۆتين، به تايبه‌تى گۆشتى سوور، زيان به گورچيله ده‌گه‌يه‌نێت و ده‌بێته هۆى بێكهڵكبوون و لاوازبوونى گورچيله.
شه‌شه‌م: كه‌مخه‌ويى:
خۆبه‌دوورگرتن له خه‌و، سه‌رده‌كێشێت بۆ لاوازبوونى به‌رگرى له‌ش و تووشبوونى له‌ش به چه‌ندين جۆرى نه‌خۆشى. گورچيله په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ خه‌وتندا هه‌يه. چونكه له كاتى خه‌وتندا گورچيله كار بۆ مشتوماڵكردنى خانه‌كانى جه‌سته ده‌كات و خانه مردووه‌كان داده‌ماڵێت و پارێزگارى له سه‌لامه‌تى خۆى ده‌كات.
حه‌وته‌م: خراپ به‌كارهێنانى ئازارشكێنه‌كان:
زۆر كه‌س هه‌ن، ته‌نيا ئه‌وه به‌سه هه‌ست به ئازارێكى كه‌م بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى حهپێكى ئازارشكێن، يان دهرزييهك بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاربهێنن. هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك رێوشوێنى سرووشتى هه‌ن تا له رێگه‌يانه‌وه مرۆڤ بتوانێت هێوربێته‌وه و ئازارى كه‌مبكاته‌وه. زياده‌ڕۆيى له به‌كارهێنانى ده‌رمانى كيميايى بۆ شكاندنى ئازار هۆيهكى سه‌ره‌كييه بۆ له‌ناوچوون و لاوازبوونى يه‌كجاره‌كى گورچيله.