ئه‌و خۆراكانه به‌یه‌كه‌وه مه‌خۆن
له‌باره‌ی خواردنی سێ خۆراك به یه‌كه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكانی پسپۆڕی خۆراك، له‌باره‌ی خواردنی سێ خۆراك به یه‌كه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن و رایانگه‌یاندووه نابێت په‌نیر و ته‌ماته و خیار به‌یه‌كه‌وه بخۆن.
ئه‌و پزیشكانه رایانگه‌یاندووه، پەنیر پێكھاتەیەكی تایبەتی ھەیە و تێكەڵكردنی لەگەڵ ھەندێك خواردن زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت.
پزيشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، پەنیر مادەیەكی پڕۆتینی تێدایە كە تایبەتمەندی ساردی ھەیە و نابێت لەگەڵ تەماتە و خەیار بخورێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە ھەندێك كەس بۆ ژەمی بەیانی خوویان بە خواردنی پەنیر لەگەڵ تەماتە و خەیار یان شووتی گرتووە, دووباره كردنه‌وه ئه‌و ژه‌مه خۆراكه، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشی وەك: شەكرە، تێكچوونی دەمار و ئەخۆشیەكانی كۆئه‌ندامی ھەرس دەكات.
سەرەڕای ئەو نەخۆشیانە خواردنی پەنیر لەگەڵ خەیار، تەماتە و شووتی، تەمەنی مرۆڤ كورت دەكات، بۆیە پزيشكان داوا لەو كەسانە دەكەن كە حەزیان لە خواردنی خۆراكی پەنیر لەگەڵ خەیار، تەماتە و شووتییە، پێویستە ناوەناوە گوێزیش بخۆن.
به گوێره‌ی لێكۆڵینوهكانی ئه‌و پزیشكانه، ئەگەر 50 گرام پەنیر، خیار، تەماتە و شووتی پێكەوە بخۆن، دەبێت ھاوكات 50 گرامیش گوێز بخۆن.
بە گوتەی پزيشكان، پەنیر چەندین پرۆتینی ئاڵۆزی تێدایە كە بۆ ھەرسكردنی پێویستی بە وزەیەكی زۆرە، بۆیە خواردنی پەنیر لەگەڵ چەند دەنكە گوێز یان خورما پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ئاسانتر دەكات.