ئێران.. ئه‌نفلۆنزاى به‌راز چوار كه‌س ده‌كوژێت
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئه‌نفلۆنزاى بەراز لە چەند پارێزگایەكی ئێران و گەیشتنی ئەو نەخۆشییە بە تاران، ھەواڵی مردنی 4 كەس لە تاران بە ھۆی تووشبوون بە نه‌خۆشييه‌كه‌وه راگه‌يه‌ندرا.
K24 – تاران:
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئه‌نفلۆنزاى بەراز لە چەند پارێزگایەكی ئێران و گەیشتنی ئەو نەخۆشییە بە تاران، ھەواڵی مردنی 4 كەس لە تاران بە ھۆی تووشبوون بە نه‌خۆشييه‌كه‌وه راگه‌يه‌ندرا.
لەبەرەبەیانی دوێنێوە20ی كانوونی یەكەم/ دیسه‌مبه‌ر، ھەواڵی مردنی 4 كەس بەھۆی ھەوكردنی سییەكانەوە راگەیه‌ندراوە، بە گوتەی سەرچاوە خۆجێیەكان گوماندەكرێت، ئەو 4 كەسە بە ھۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی ئه‌نفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستدابێت، بەڵام بەرپرسانى ئێران نايانه‌وێت ئەو ھەواڵە بڵاو بێتەوە.
دوايین ئامار سەبارەت بە قوربانیانی ئه‌نفلۆنزاى باس لە تووشبوونی ھەزار و 100 كەس دەكەن، كە 60 كەسییان بە ھۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له ئارادايه، لە رۆژانی داھاتوودا ئامارەكان زیاد بكەن.