ئايا خواردنه‌وه‌ى قاوه سوودى هه‌يه؟
توێژه‌رانى ئه‌مه‌ريكى دواى 10 لێكۆڵينه‌وه، سوودهكانيان بۆ ده‌ركه‌وت
K24 – هه‌ولێر
دواى 10 ساڵ له لێكۆڵينه‌وه‌كردن، توێژه‌رانى ئه‌مه‌ريكى بۆيان ده‌ركه‌وت، ئەو كەسانەی بە شیوەیەكی رێكخراو قاوە دەخۆنەوە كەمتر ده‌مرن، به به‌راورد لەگەڵ ئەوانەی كە ھەرگیز قاوە ناخۆنەوە.
سەرۆكی لێكۆڵەران (ئەریكا لۆفتفیڵد) لە پەیمانگای نیشتمانی پەنجەشێر لە ویلایەتی ماریلاندیی ئەمریكی رايگه‌ياند: "لە نێو قاوەدا ژمارەیەك لە ماددەی چاڵاكی بایۆلۆژی ھەیە لەوانەش ترشی فینۆلی و پۆتاسیۆم و كافایین".
سەرۆكی لێكۆڵەرەكان، ئەوەشی راگەیاند كە زۆر لە لێكۆڵینەكان ئاماژە بەوە ده‌كه‌ن، خواردنەوەی قاوە بە شێوەیەكی گشتی بەستراوە بە كەمبنوونەوەی مەترسییەكانی مردن بە نەخۆشییەكانی دڵ.
بۆ سه‌لماندنى راستى ئه‌و بابه‌ته لێكۆڵەران، تاقيكردنه‌وه‌يان له‌سه‌ر 9 هه‌زار و 317 كه‌س كردووه، به‌تايبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى میژوویەكیان هه‌يه لەگەڵ نەخۆشیی شێرپه‌نجه یان نه‌خۆشى دڵیان ھەبووە.
لێكۆڵینەوەكە لە نێو ساڵانی 1998 و ساڵی 2009 ئەنجامدرا و تێیدا رۆژانە خواردن و خواردنەوە بۆیان دەستنیشان دەكرا و له‌لايه‌ن پيسپۆڕانى بوارى پزيشكييه‌وه چاودێرى ده‌كران.
لە كوتایی ساڵی 2009 ، 8 و 700 كەس مردبوون، به‌جۆرێك رێژەی مردن لەنێو ئەوانەی كە قاوایان دەخواردەوە كەمتر بوو لەوانەی قاوایان نەدەخواردەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز