مۆز مێشكی مرۆڤ بە ھێز دەكات
K24
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەییەكی پزیشكانی پسپۆر لە خۆراك لە ئەمریكا مۆز دەبێتە هۆی بەھێزبوونی مێشكی مرۆڤ.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەکە: جگە لەوەی مۆز بەھێزكەرە بۆ میشكی مرۆڤ، رێگریی لە كەم خوێنیش دەكات لە جەستەی مرۆڤ.
ھەر بەگێرەی لێكۆڵینەوەكە، مۆز ئێسكی مرۆڤ بە ھێز دەكات و پەستانی خوێنیش کۆنتڕۆڵ دەكات و ئازاری سووری مانگانەی ئافرەتانیش كەمدەكاتەوە.
میوەی مۆز رێژەییەكی زۆری لە ڤیتامینەكانی (B, C, A) لەخۆدەگرێت، جگە لەوەی ئاسنی پێویست بۆ جەستەی مرۆڤی تێدایە.