ئەنەناس كۆڵسترۆڵ لهناو دهبات
ئەنەناس یارمەتیدەری گەدەیە لە ھەرسكردنی خواردن
K24 – ههولێر:
بە گوێرەی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەمریكا دەركەوتووە، ئەنەناس دەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا.
بە گوێرەی توێژینەوە ئەمریكیيەكە، ئەنەناس سوودێكی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا جگە لەوەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.
پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەشداوە ئەنەناس یارمەتیدەری گەدەیە لە ھەرسكردنی خواردن، دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی ترشی ھیدرۆكلۆریك لە گەدە.