پەتاتەی كوڵاو كێشی لەش دادەبەزێنێت
چەندین ماددەی سوود بەخش لە نێوپەتاتەی كوڵاو دا ھەیە كەوا چەوری لەش دەتوێنێتەوە.
K24 – ههولێر:
له توێژینەوەیەكدا پزیشكانی بواری خۆراكی ھۆڵەندا دەریانخستووە، پەتاتەی كوڵاو كێشی لەش دادەبەزێنێت.
بەگوێرەی توێژینەوە ھۆڵەندیيەكە، خواردنی پەتاتەی كوڵاو بەبێ رۆن وخوێ كێشی لەش دادەبەزێنێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان ھیچ زیانێكیشی بۆ لەش نیە.
ھەروەھا رونیشیانكردۆتەوە، كەوا چەندین ماددەی سوود بەخش لە نێوپەتاتەی كوڵاو دا ھەیە كەوا چەوری لەش دەتوێنێتەوە.