عه‌بادی بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات
گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا ده‌كات

K24 - به‌غدا:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ته‌كی به‌غدا بكرێت.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ئه‌لحوره"ی ئه‌مه‌ریكا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته وه‌زارییه‌كان داوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، حوسێن شه‌هرستانی، كه ئێستا له پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقدایه، له جیاتی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ناوخۆ، كه ئێستا محه‌مه‌د غه‌بان له‌و پۆسته‌دایه، بدرێته قاسم ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌زش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌درێته‌وه پارێزگاكان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و كاره‌باش ده‌بنه یه‌ك وه‌زاره‌ت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن، ده‌كرێنه یه‌ك وه‌زاره‌ت.
هه‌روه‌ها ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه گۆڕانكاری له پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا بكرێت و له جیاتی هۆشیار زێباری، رۆژ نووری شاوێس وه‌ك وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌سه‌ر پشكی كورد، ده‌ستبه‌كاربێت، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نی كوردی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه نیشان نه‌داوه.