ناوه‌كه‌ی لێی بووه‌ته به‌ڵا
K24 - كه‌نه‌دا:
ئافره‌تێكی به‌ریتانی، به‌ناوی (ئایسیس ISIS) ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاشگری ناوه‌كه‌م، هه‌مان ناوی رێكخراوی توندڕه‌وی داعشی هه‌ڵگرتووه، نه‌یانهێشتووه له رێگای فڕۆكه‌وه گه‌شت بكات.
"رانی ئایسیس له‌یك"، ته‌مه‌ن 29 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌كاتی كڕینی تكیتی فڕۆكه، به‌هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه دووچاری كێشه ده‌بێته‌وه.
"ئایسیس" له سێ بریكاری كڕینی تكیتی فڕۆكه، به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له تۆرۆنتۆوه بۆ ڤانكۆڤه‌ر، ره‌تكراوه‌ته‌وه، دواتر به‌ناوی یه‌كه‌می خۆی كه (رانی)یه، توانیویه‌تی تكیتێك بۆخۆی وه‌ربگرێت.
رانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌تكردنه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی ناوه‌كه‌م، دوای ئه‌وه دێت كه رێكخراوی داعش، ده‌ستی له خستنه‌خواره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی رووسیادا هه‌بوو له بیابانی سینای میسر له تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ.
یه‌كه‌مجار "رانی" به مه‌به‌ستی كڕینی تكیتێكی فڕۆكه، له رێگای ئینته‌رنێته‌وه له كۆمپانیای "سه‌نوینگ"ه‌وه هه‌وڵیداوه ناوی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام راسته‌وخۆ "به‌بیانووی گرفتی هونه‌ری" له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
دواتريش به هه‌مان بیانوو له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای "لاست مینیت" و "چیپ ئایر"ه‌وه، به ئیمه‌یڵ ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه گه‌شته‌كه راگیراوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)