ژينگه‌ى پيس خوێندنى له‌ تاران په‌كخست

بە ھۆی پیسبوونی كەشوھەواوە، پشووی فەرمی بۆ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داھاتوو، لە قوتابخانەكانی ئەو شارە راگەیاند.

K24 – تاران:

بەڕێوبەرایەتی فێركردن و پەروەردەی تارانی پایتەختی ئێران بە ھۆی پیسبوونی كەشوھەواوە، پشووی فەرمی بۆ رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داھاتوو، لە قوتابخانەكانی ئەو شارە راگەیاند.

بەڕێوبەری گشتی فێركردن و پەروەرده‌ی تاران ئیسفەندیار چواربەند، گوتی: "لە سەرجەم قوتابخانەكانی تاران و شاری "ره‌ی" بە ھۆی پیسبوونی كەشوھەوا پشووی فەرمی راگەیه‌ندراوە.

كەشوھەوای تاران بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی گازە پیسەكان لە ھەواكەیدا لە 14ی كانوونی یەكەم/ ديسه‌مبه‌رەوە ھێڵی سووری ستاندەری رێكخراوی تەندرووستی جیھانیی بەزاندووە و رێژەی خەستی گەردیلە زیانبەخشەكان لە ھەوای تاراندا گەیشتووه‌تە دوو و نیو میكرۆن كە ئەو رێژەیەش حەوت ھێندی ستانداردی رێكخراوی تەندرووستی جیھانییە.

فریاكەوتنی تاران ئامادەباشی بۆ كاتی رووداوی نەخوازراو راگەیاندووە.

ساڵی رابردوو ئەندامی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتی لە ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محەممەد جه‌واد نەزەری، گوتبووی: "رۆژانە 310 كەس لە تاران بە ھۆی پیسبوونی كەشوھەوا گیانیان لەدەستدەدەن".

بەنزینی نا ستاندارد، زۆری رێژەی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكلێت و سووتەمەنی ناستاندارد و دووكه‌ڵی كارگەكانی ھۆكاری سەرەكی پیسبوونی كەشووھەوای تارانە.