شاره‌زایه‌كی ئه‌مریكا: پێویسته ئۆتۆنۆمی بدرێته كوردانی سووریا
پێشنیازی دروستكردنی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به پرسی كورد له سووریا، شاره‌زایه‌كی بواری به‌رگری له ئه‌مریكا، پێشنیازی دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی ده‌كات كه هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت.
مایكل ئۆهانلۆن شاره‌زا له‌بواری ئاسایش و به‌رگری له په‌یمانگه‌ی پرۆكینگس له ئه‌مریكا، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (كوردستان24) رایگه‌یاند: "ده‌كرێت كوردانی سووریا، هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمیان هه‌بێت و ئه‌مریكا پشتیوانی لێبكات".
به‌گوێره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌مریكیه، كورد له رۆژئاوای كوردستان سیستمێكی ئۆتۆنۆمیان هه‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی له سووریا و توركیاش دڵنیا بكرێته‌وه كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن كوردانی سووریا راناگه‌یه‌ندرێت.
له‌و چاوپێكه‌وتنه زانیاری زیاتر ده‌بینن.