ئهنجومهنى سوورياى ديموكرات دهيهوێت بڕواته جنێڤ
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (ئەسد) داوايكرد لایەنە نێودەوڵەتیيهكان له دانووستانهكانى جنێڤدا كورسييهكى بۆ ديار بكرێت.
K24 – قاميشلۆ:
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (ئەسد) داوايكرد لایەنە نێودەوڵەتیيهكان له دانووستانهكانى ژنێفدا كورسييهكى بۆ ديار بكرێت.
ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی دیموكراتی سووریا، ھەیسەم مەناع، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەبێت ھەموو پێكھاتەكانی سووریا بەشداری لە پرۆسەی ئاشتی وڵاتدا بكەن، داوا لە لایەنه نێودەوڵەتیيهكان دەكەین كورسی تایبەتمان لە دانووسانەكان لەگەڵ رژێمی سووریا بۆ دیار بكرێت.
گوتیشی: "ئێمە ئامادەین بەشداری ھەموو دانوسانەكان ببین بە مەرجێك لە ژێر چاودێری نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بێت، چونكە ئێمە بەشێك نین لە دەستەی (ریاز) كە لە چەند لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن پێكھاتووە".
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، لە چەند ھێزێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكھاتووە، مانگێك بەر لە ئێستا لە شارۆچكەی دێرك لە رۆژئاوایی كوردستان ئەو ئەنجوومەنە راگەیاندرا، پێكھاتووە لە چەندین لایەنی سیاسی لە نەتەوە جیاوازەكان، ئەو لایەنانەی كە بەشداریان لە كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ریاز نەكردووە لەو ئەنجوومەنەدا بەشدارن.