چی به‌سه‌ر مرۆڤ دێت ئه‌گه‌رهه‌فته‌یه‌ك نه‌خه‌وێت؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لێره بزانه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ت له‌خۆت كردووه، وه‌ڵامه‌كه‌ی لێره‌دا بزانه و ئه‌وه‌یه: "نه‌خه‌وتن بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، ده‌بێته هۆی تێكچوونی مێشك و جه‌سته به‌ته‌واوه‌تی و ره‌نگه ببێته هۆی مردنیش".
بۆیه بێبه‌شكردن له خه‌وتن، وه‌كو شێوازێكی ئه‌كشه‌نجه به‌كارده‌هێنرێت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی لێوه‌ربگرن كه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له كه‌یسه‌كانی تیرۆر له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ و به‌ندیخانه سه‌ربازییه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "هافینگتۆن پۆست"، ته‌نها یه‌ك شه‌و بێخه‌وی خانه سه‌ره‌كییه‌كانی مێشك له‌ناو ده‌چن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له ساڵی 2014دا، كه ئه‌نجامه‌كانی له گۆڤاری "زانستی ده‌مار" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه، ماوه‌ی 24 كاتژمێر بێخه‌وی، ره‌نگه ببێته هۆی تووشبوونی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشی شیزۆفرینیا (انفصام الشخصیة) و هه‌ستكردن به كاته‌كان له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر به ره‌نگه‌كان و تیشكی رۆژ دروست ده‌كات.
دكتۆر ده‌یڤید شنایر، مامۆستای هه‌سته‌ده‌مار له زانكۆی تێكساس، دووپاتیكردووه‌ته‌وه، بێخه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه ده‌بێت به پله‌ی یه‌كه‌میش توانا حیسابییه‌كان ناهێڵێت و به‌ره‌و وڕێنه‌كردن و باسكردن له شتانێك ده‌چێت، كه بوونییان نییه.
دكتۆر شنایر ده‌ڵێت: "بێخه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزیش ده‌بێت، وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه به‌بێ هیچ هۆیه‌ك له پێكه‌نینه‌وه بخاته گریان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش".
كاریگه‌رییه‌كانی بێخه‌وی ته‌نها خۆی له تێكدان و داڕمانی سیسته‌م و خانه‌كانی مێشك بچووك نابێته‌وه، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ش هه‌یه، وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، جه‌ڵته‌ی مێشك، نۆره دڵی و نه‌خۆشی شه‌كره.
هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری له‌ش ناهێڵێت و كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر خانانه‌ی كه به‌رپرسن له رژانی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی له‌كاتی وه‌رگرتنی پشوو ده‌رژێن، له‌كاتی نه‌بوونی ئه‌و هۆڕمۆنه‌ش له جه‌سته‌دا، مێشك و خوێن ژه‌هراوی ده‌بن، چونكه زۆربه‌ی كات ئه‌و رژێنه له شه‌وان و خه‌وی قووڵدا ده‌رده‌درێن.
كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌مخه‌وی و بێخه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ك دروست كارناكات و هه‌ندێك جاریش لێدانی دڵ خێراتر ده‌كات.
لێژنه‌ی هه‌واڵگری له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له راپۆرتێكدا له ساڵی 2014، ئاشكرایكرد، ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA, بێخه‌وی وه‌ك ئامرازێكی ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رامبه‌ر به به‌ندییه‌كان به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تیش له دوای رووداوه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ر، ئه‌و به‌ندییانه‌ی كه زانیاری‌یان له‌لابووه و له باره‌ی پرسه‌كانی تیرۆره‌وه ویستوویانه زانیارییه‌كانییان لێده‌ربهێنن.
به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، ده‌ستكه‌وتنی زانیاری به‌هۆی بێخه‌وی، رێژه‌ی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری هه‌ڵه زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست