گومانلێكراوی سێیه‌می ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل ده‌ستگیركرا
وه‌ك رۆژنامه‌وانێكی فریلانس كاریكردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌لجیكا بڵاوییانكرده‌وه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته، سێیه‌م گومانلێكراوی هێرشه‌كانی برۆكسلی ده‌ستگیركرد، كه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كان به كامێرا چاودێری ئه‌و خۆكوژانه‌ی كردووه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل خۆیان ته‌قانده‌وه.
ماڵپه‌ڕی "سكای نیوزی عه‌ره‌بی" بڵاویكرده‌وه، فه‌یسه‌ڵ شه‌فۆ، وه‌ك رۆژنامه‌وانێكی فریلانس كار ده‌كات، له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌لجیكا، به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی برۆكسل ده‌ستگیركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه، "فه‌یسه‌ڵ شه‌فۆ" له به‌رده‌م ناوه‌ندێكی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا، ده‌ستگیركراوه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بڵاوییانكرده‌وه، ره‌نگه شه‌فۆ، نه‌جم و ئیبراهیم به‌كراوی گه‌یاندبێته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی برۆكسل.
هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش بڵاوییانكردنه‌وه، "فه‌یسه‌ڵ شه‌فۆ" هه‌مان ئه‌و كه‌سه "كڵاوبه‌سه‌ره‌یه" كه له‌گه‌ڵ نه‌جم و ئیبراهیم به‌كراوی ده‌ركه‌وتووه.