محەممەد جەواد زەریف: رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بەڵێنێكی یاسایی ئەمریكایە
"رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بەڵێنێكی یاسایی ئەمریكایە و پەیوەندی بەوە نییە كێ لە كۆشكی سپی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات"
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەی ئێران دەڵێت، رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك بەڵێنێكی یاسایی ئەمریكایە و پەیوەندی بەوە نییە كێ لە كۆشكی سپی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەكات.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، كە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری وڵاتهكهی سەردانی پاكستانی كردووە، بە ئاژانسی فهرمی ههواڵی ئێرانی راگهیاندووه، ئەمریكا دەبێت پابەندی بەڵێنی رێككەوتننامەكانی بێت.
محەممەد جەواد زەریف: ھەڵوێستی ھەندێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایهتی ئەمریكاشی لە بەرانبەر ئێران بە پلانی ئیسراییل ناوبرد و گوتی، نابێت ئەو دروشمانە بە جددی وەربگرین.
لە بەرانبەر بەرنامە موشەكییەكانی ئێران، زەریف رەخنەی لە ھەڵوێستی ئەمریكا دەگرێت و دەڵێت، بە فەرمانی سەرۆك كۆماری ئێران بەردەوام دەبین لە بەھێزكردنی توانا مووشەكییەكانمان.