ترەمپ: نابێ لە یەك كاتدا شەڕی داعش و بەشار ئەسەد بكرێت
"بۆ ئەمریكا كێشەی گەورە داعشە نەك ئەسەد"
K24 – ھەولێر:
بەربژێری پارتی كۆمارییەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، بە رۆژنامەی نیوتۆرك تایمزی راگەیاندووە: كە تیرۆر كێشەیەكی گەورەترە لە سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: بۆ ئەمریكا كێشەی گەورە داعشە نەك ئەسەد، بۆیە ئەنجامدانی 7 شەڕ لە دژی ھەردووكیان لە یەك كاتدا، شێتانەیە.
دۆنالد ترەمپ دەربارەی ستراتیجیەتی شەڕی داعش دەڵێت، كار لەسەر ئەوە بكرێت داعش كۆنتڕۆڵی بەسەر نەوتەوە نەمێنێت.
دۆناڵد ترامپ، سەرمایەدارێكی گەورەیە و خاوەنی دامەزراوەی ترامپە كە خاوەندارێتی ژمارەیەكی زۆرلە هۆتێل و گازینۆ لە سەرانسەری جیهان دەكات.
ترەمپ بەوە ناسراوە كە لە بانگەشەكانییدا لێدوانی توند و سەیر و سەمەری ھەیە، چەندین جار لێدوانی توندی دژ بە موسڵمانان و كۆچبەرانداوە، لە ماوەی رابردوو دا لە میانەی بانگەشەكانیدا رایگەیاند، من ھیچ بڕوایەكم بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا نییە چونكە نازانم لە بنەڕەتدا كێن.
لە بارەی داعش ترەمپ دەڵێت، دەبێت سەرچاوە داراییەكانی داعش لە ناو بردرێن.