جه‌زیره ژماره‌ی كارمه‌ندانی كه‌مده‌كاته‌وه
سه‌رنجی وه‌رگری ئه‌مه‌ریكی به‌لای خۆیدا رانه‌كێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی راگه‌یاندنی جه‌زیره، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له قه‌ته‌ڕه، 5 سه‌د هه‌لی گرێبه‌ستی كاری كارمه‌نده‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئه‌لجه‌زیره له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونیكردووه‌ته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندانی له‌سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانییه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، به‌ڵام زۆربه‌یان له نووسینگه‌ی سه‌ره‌كییه له قه‌ته‌ر.
مسته‌قا سواق، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كه گوتی: "بڕیاره‌كه بۆ ئێمه سه‌ختبوو، به‌ڵام دڵنیاین كه هه‌نگاوێكی دروستمان ناوه".
تۆڕی راگه‌یاندنی جه‌زیره، كه حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ پاڵپشتی دارایی ده‌كات، له ساڵی 1996 دامه‌زراوه و زیاتر له 70 نووسینگه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه.
سواق گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن ده‌زگا میدیاییه‌كانی جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه ئه‌و رێگه‌یه‌مان هه‌ڵبژارد، ئێمه دڵنیاین ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێمه سوودی ده‌بێت و تواناكانمان پێشده‌خات".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خه‌رجییه زۆرانه‌ی تۆڕه‌كه، بۆ دامه‌زراندنی كه‌ناڵی جه‌زیره ئه‌مه‌ریكا، بۆ چوونه ناو مه‌یدانی كێبڕكێی میدیا له وڵاته‌دا، به‌ڵام ئێستا بڕیاری داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی داوه.
ئال ئانیستی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری جه‌زیره ئه‌مه‌ریكا گوتی: "به‌هۆی ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كان، بواری به‌رده‌وامی كاره‌كانییان له‌به‌رده‌مدا نه‌مایه‌وه".
ماڵپه‌ڕی "BBC"ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌زیره به ملیۆنان دۆلاری له مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌رجكردووه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی بینه‌رانی گه‌شته هه‌واڵییه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵه، ناچار به داخستنی كرد.
سه‌رچاوه: BBC