بە ئینفۆگرافیک.. ریزبەندی سوپای وڵاتان لە رووی هێزەوە

K24-هەولێر

دەزگای گڵۆباڵ فایەر پاوەر راپۆرتی ساڵانەی لەبارەی ریزبەندیی سوپای وڵاتان لە جیهان بڵاوکردەوە و ریزبەندەکە 126 وڵاتی گرتووەتەوە، بەپێی راپۆرتەکە بەهێزترین سوپا لە جیهان سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و لاوازترینیان سوپای سۆماڵە.

 

ریزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتان لە ئاستی جیهان لە رووی هێزەوە:

 

سوپای ئەمریکا لە پلەی یەکەمدایە

بودجەی سوپای ئەمریکا لە ساڵی 2015 گەیشتە نزیکەی 595 ملیار دۆلار

سوپای رووسیا لە پلەی دووەمدایە

بودجەی سوپای رووسیا لە ساڵی 2015 گەیشتە 54.13 ملیار دۆلار

سوپای چین لە پلەی سێیەمدایە

بودجەی سوپای چین لە ساڵی 2015 گەیشتە نزیکەی 144 ملیار دۆلار

سوپای هیند لە پلەی چوارەمدایە

بودجەی سوپای هیند لە ساڵی 2015 گەیشتە 49.7 ملیار دۆلار

سوپای بریتانیا لە پلەی پێنجەمدایە

بودجەی سوپای بریتانیا لە ساڵی 2015 گەیشتە 66.54 ملیار دۆلار

سوپای فەرەنسا لە پلەی شەشەمدایە

بودجەی سوپای فەرەنسا لە ساڵی 2015 گەیشتە 56.7 ملیار دۆلار

سوپای کۆریای باشوور لە پلەی حەوتەمدایە

بودجەی سوپای کۆریای باشوور لە ساڵی 2015 گەیشتە 35.7 ملیار دۆلار

سوپای ئەڵمانیا لە پلەی هەشتەمدایە

بودجەی سوپای ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 گەیشتە 43.8 ملیار دۆلار

سوپای ژاپۆن لە پلەی نۆیەمدایە

بودجەی سوپای ژاپۆن لە ساڵی 2015 گەیشتە 49.3 ملیار دۆلار

سوپای تورکیا لە پلەی دەیەمدایە

سوپای ئیسرائیل لە پلەی یازدەیەمدایە

سوپای ئێران لە پلەی 23 یەمدایە

 

ریزبەندی بەهێزترین سوپای وڵاتانی عەرەب لە راپۆرتەکەدا:

 

سوپای میسر لە پلەی 18 یەمە و بەپێی راپۆرتەکە بەهێزترین هێزی وڵاتانی عەرەبە

سوپای جەزائیر 27 یەمە دووەم بەهێزترین سوپای عەرەبە

سوپای سعوودییە 28 یەمە سێیەم بەهێزترین سوپای عەرەبە

بودجەی سوپای سعوودییە لە ساڵی 2015 گەیشتە 46 ملیار دۆلار

سوپای سووریا 42 یەمە چوارەم بەهێزترین سوپای عەرەبە

سوپای مەغریب 49 یەمە پێنجەم بەهێزترین سوپای عەرەبە

سوپای عێراق لە پلەی 112 یەمە

ئەمە لە کاتێکدایە پەیمانگەی جیهانیی ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوە لە بواری ئاشتیی، مانگی رابردوو لە راپۆرتێکدا رایگەیاند: لە نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2015 هاوردەکردنی چەک لە لایەن وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە رێژەی 61% زیادی کردووە.

بەپێی پەیمانگەکە: سعوودییە دووەم گەورە هاوردەکاری چەکە لە جیهان.

ئا: ئا ، ف