سعوودييه مه‌رجێك بۆ ئێران داده‌نێت
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه مه‌رجێكى بۆ ئێران ديار كردووه له به‌رامبه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه مه‌رجێكى بۆ ئێران ديار كردووه له به‌رامبه‌ر ئاساييكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، عادل جوبه‌ير، رايگه‌ياند، پێويسته ئێران ره‌فتارى خۆى له به‌رامبه‌ر سعوودييه‌دا بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى سرووشتيى و دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ريازدا هه‌بێت.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى خۆى له باشوورى ئه‌فريقيا، مايتى نكوانا ماشابانى، ئه‌نجاميدا، جوبه‌ير، گوتى: ماوه‌ى 35 ساڵه ده‌ستى دۆستايه‌تيمان بۆ ئێران درێژكردووه، واته ئه‌و كاته‌ى له 1979دا خومه‌ينى شۆڕشى له ئێران به‌رپاكرد، به‌ڵام تا ئێستا هيچمان له به‌رامبه‌ردا نه‌بينيوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌ندرووستمان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت، كه‌چى ئه‌و به‌رده‌وام ده‌ستوه‌رده‌داته ناو كاروبارى ناوخۆمان و ده‌يه‌وێت رێوڕه‌سمه‌كانى حه‌ج بشێوێنێت و ديپلۆماتكارێكى تيرۆر كردين و هێرش له دژى باڵيۆزخانه‌كانمان ئه‌نجامده‌دات و له وڵاته‌كه‌ماندا سه‌رقاڵى چاندنى شانه‌ى تيرۆريستييه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر ئێران ره‌فتارى خۆى بگۆڕێت، ئێمه ده‌ستى دۆستايه‌تى بۆ درێژ ده‌كه‌ين و ئاماده‌ين په‌يوه‌نديى دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵيدا هه‌بێت.
سعوودييه ئێران به دنه‌دانى شيعه‌كانى يه‌مه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات، كه رياز به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتييه‌كى عه‌ره‌بى، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى ساڵى رابردوودا ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى يه‌مه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا، سعووديه به بێ گوێدانه ناڕه‌زايه‌تى شيعه‌كانى ئێران و جيهان، كه‌سايه‌تى شيعه‌ى سعووديه نمر باقر ئه‌لنمرى له سێداره دا و به‌و هۆيه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان تاران و رياز ئاڵۆزى زۆرتريان به خۆيانه‌وه بينيى.