نوێنه‌رى عه‌ره‌به‌كان له سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى كشايه‌وه
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى، هه‌يسه‌م مه‌ناع، ده‌ستى له پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كێشايه‌وه و له هاوپه‌يمانێتيى كورديى – عه‌ره‌بيى هاته ده‌ره‌وه به هۆى نه‌يارێتى كردنى داواى فيدراڵى كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان داوايكردبوو.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى، هه‌يسه‌م مه‌ناع، ده‌ستى له پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كێشايه‌وه و له هاوپه‌يمانێتيى كورديى – عه‌ره‌بيى هاته ده‌ره‌وه به هۆى نه‌يارێتى كردنى داواى فيدراڵى كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه بۆ ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان داوايكردبوو.
له لێدوانێكدا بۆ فرانس پرێس، كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه لێى وه‌رگيراوه، هه‌يسه‌م مه‌ناع، رايگه‌ياندووه، له 19ى ئازار/ مارسه‌وه ده‌ستى له پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى كێشاوه‌ته‌وه، مادام ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له داواكردنى فيدراڵى پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك هێزى كورديى و عهرهبييهوه له رۆژئاواى كوردستان دامه‌زرا.
هه‌يسه‌م مه‌ناع، سه‌رۆكى ئهنجوومهنهكهيه و نوێنه‌رايه‌تى گرووپه عه‌ره‌بييه‌كان ده‌كات و ئيلهام ئهحمهديش، كورده و هاوسه‌رۆكى ئهنجوومهنهكهيه و نوێنه‌رايه‌تى لايه‌نه كوردييه‌كان ده‌كات.
فرانس پرێس نووسيويه‌تى: به شێوه‌يه‌كى عه‌مه‌لى، پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى، له‌گه‌ڵ باڵى سه‌ربازييه‌كه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه، كۆنترۆڵى ناوچه‌كانى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستانيان) كردووه.
له 17ى ئازار/ مارسى ئه‌مساڵدا، ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكراتى و لايه‌نه كوردييه‌كان له رۆژئاواى كوردستان بڕيارياندا فيدراڵى وه‌ك سيستمێكى سياسى بكه‌نه داواكارى سه‌ره‌كى سياسيى خۆيان بۆ داهاتووى سووريا.
هه‌ريه‌ك له توركيا و رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌مريكا و رووسيا و سعووديه و وڵاتانى عه‌ره‌بى پڕۆژه و داواكارى كورديان له رۆژئاواى كوردستان ره‌تكردووه‌ته‌وه و رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان دژى ئه‌و داواكارييه‌ى كوردن.
هه‌ريه‌ك له ناوچه و كانتۆنه‌كانى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له رۆژئاواى كوردستان له‌وانه كوبانێ و عفرين و جزيره و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى يه‌په‌گه تێياندا باڵاده‌سته، جاڕى فيدراڵيهتيان داوه.
شه‌ڕى سووريا له ئازار/ مارسى 2011ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا 270 هه‌زار كه‌س كوژراون و نيوى هاووڵاتيانى سوورياش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.