بەرە بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە قامشلۆ روویدا

بە گوێرەی زانیارییەكانیش، 3 كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیر كراون

K24 – ھەولێر:

لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دوو كەس برینداربوون.

پەیامنێری(كوردستان24 ) لە قامشلۆ رایگەیاند، كاتژمێر 8 و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی دانراو‌ لە گەڕەكی كۆڕنیش تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو كەس برینداربوون، كە برینەكەیان سووكە.

 بە گوێرەی زانیارییەكانیش، 3  كەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكە دەستگیركراون.

تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكامی ئەو شارە ھیچ لێدوانێكیان لەو بارەوە نەداوە.