به وێنه.. فێستیڤاڵی شه‌ڕه ئاو له تایله‌ند
فێستیڤاڵه‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانه فێستیڤاڵی (سۆنگكران) یاخود شه‌ڕه ئاو، له 13ی نیسان/ ئه‌پرێل له وڵاتی تایله‌ند ساز ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی دوو چاری ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه، وایكردووه سه‌رۆك وه‌زیران داوا له هاووڵاتییانی تایله‌ند بكات، ئاوی پاك به فیڕۆ نه‌ده‌ن.
هاووڵاتییانی تایله‌ند و گه‌شتیاران، به سه‌تڵ و ده‌مانچه‌ی ئاوه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی سیلۆم له بانگكۆك و یه‌كه‌م رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد، كه تا 15ی نیسان/ ئه‌پرێل به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا، تایله‌ند رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌مئاوی بووه‌ته‌وه، رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵیش به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه له مه‌ترسیدایه.
پارایوس چان ئۆچا، سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند، داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، له پێناو پارێزگاریكردن له ئاو، ته‌نها دوو رۆژ فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)