"گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان له‌وانه‌یه نرخی نه‌وت بۆ سه‌روو 50 دۆلار به‌رزبكاته‌وه"
"ئه‌گه‌ر له ده‌وحه رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌كرا، ئه‌وا نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له‌وانه‌یه له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكدا بۆ خوار 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زێت"
K24 – هه‌ولێر:
بانكى (Bank of America Merrill Lynch) ) ئه‌مریكیی رایگه‌یاند گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی بۆ بازاڕی نه‌وتی جیهانی به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بۆ جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر بگه‌نه رێككه‌وتن له‌وانه‌یه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ سه‌روو 50 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌و بانكه ئه‌مریكییه كه چه‌ندین ئه‌گه‌ری دیكه‌ی له یاداشتێكدا خسته‌ڕوو گوتی: "ئه‌گه‌ر له وه‌ڵامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ بازاڕی نه‌وت سعودییه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی زیاد بكات، ئه‌وا له‌وانه‌یه نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت بۆ نێوان 35 و 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زێت".
بانكى (Bank of America Merrill Lynch) ) ئه‌مریكیی زیاتر گوتی: "ئه‌گه‌ر له ده‌وحه رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌كرا، ئه‌وا نرخه‌كانی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له‌وانه‌یه له مه‌ودایه‌كی زۆر نزیكدا بۆ خوار 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك دابه‌زێت".
ئه‌و بانكه‌ی ئه‌مریكا هاوكات مه‌زه‌نده‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه هێشته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 50 دۆلار تێپه‌ڕێنێت و گوتیشی: "مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ناكات نرخه‌كان بۆ 35-30 دۆلار دابه‌زن".
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به بانكه‌كه، بانكى (Bank of America Merrill Lynch) ) توێژینه‌وه زانستییه‌كان پێشكه‌شده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دراوی كاغه‌زیش ده‌كات بۆ پاره‌داركردنی بانكه‌كان و خزمه‌تگوزاریی بانكه بازرگانییه‌كان.
REUTERS ، م.ح