ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له‌ شارى قاميشلۆ راگه‌ياند

ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له‌ شارى قاميشلۆ راگه‌ياند و هۆشداريشى دايه‌ هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌كيان ده‌ده‌نه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ئاسايشى گشتيى رۆژئاواى كوردستان ئاگربه‌ستى له‌ شارى قاميشلۆ راگه‌ياند و هۆشداريشى دايه‌ هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د به‌وه‌ى وه‌ڵامى هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌كيان ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێيه‌م رۆژى ئه‌و پێكدادانه‌ چه‌كدارييه‌ بوو كه‌ له‌ نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له‌ لايه‌ك و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌ روويدا.

چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌ هۆى گوێنه‌دانى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د به‌ رێنماييه‌ ئه‌منييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاوا پێكدادان له‌ نێوان هه‌ردوولا هاتبووه‌ ئاراوه‌.

به‌و هۆيه‌وه‌ يه‌كينه‌كان و ئاسايش هێرشيان كرده‌ سه‌ر زيندانى قاميشلۆ و توانيان زيندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به‌ ده‌يان كارمه‌ند و سه‌ربازى سوپاى ئه‌سه‌د ناچار بوون خۆيان راده‌ستى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان كرد.

ئه‌مڕۆ كه‌سايه‌تييه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى قاميشلۆ و ريش سپيان داوايه‌كيان ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كرد و له‌ وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييه‌دا، يه‌كينه‌كان و سه‌رۆكايه‌تى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بڕيارياندا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن.