ناوه‌ڕۆكى ئاگربه‌سته‌كه‌ى قاميشلۆ.. يه‌كينه‌كان ناكشێنه‌وه
هێزه‌كانى يه‌په‌گه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌مێننه‌وه كه له ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د رزگاريان كردبوون.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د له شارى قاميشلى رايانگه‌ياند، هێزه‌كانى يه‌په‌گه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌مێننه‌وه كه له ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د رزگاريان كردبوون.
له هه‌فته‌ى رابردوودا، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له قاميشلۆ روويدا و له ئه‌نجامدا هێزه‌كانى يه‌په‌گه توانيان ژماره‌يه‌ك ناوچه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د رزگار بكه‌ن.
هێزه‌كانى ئه‌سه‌د فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه و به‌شێكى ناوه‌ڕاستى ئه‌و شاره‌يان له ژێر ده‌ستدايه.
شه‌ڕه‌كه له به‌ره‌به‌يانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه تا رۆژى هه‌ينى 22ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016ى خاياند و له ميانيدا هێزه كوردييه‌كان توانيان زيندانى ناوه‌ندى شارى قاميشلۆ و ژماره‌يه‌ك خاڵى سه‌ربازى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د رزگار بكه‌ن.
دواتر له‌سه‌ر داواكارى كه‌سايه‌تى و پياوماقووڵان و ريشسپيانى ناوچه‌كه، ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان و يه‌كينه‌كان ئاگربه‌ستيان راگه‌ياند.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له لايه‌ن ئه‌مريكاوه وه‌ك هاوپه‌يمان له شه‌ڕى دژى داعش ناوده‌برێن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌يه‌ى تايبه‌ت به ئاگربه‌ستى قاميشلۆى بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه هه‌ريه‌ك له لايه‌نه‌كان پارێزگارى له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه له ژێر دهسهڵاتياندان و يه‌په‌گه له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه له ماوه‌ى شه‌ڕه‌كه‌دا كۆنترۆڵى كردوون.
هه‌ر به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، نابێت يه‌كينه‌كان فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ت به زۆر بكه‌ن به شه‌ڕڤان و مه‌ترسى له‌سه‌ر مووچه و بژێوى فه‌رمانبه‌ران درووست ببێت.
حكومه‌تى سووريا هێشتا به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له قاميشلۆ قورسايى خۆى هێشتووه‌ته‌وه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شده‌كات.
له خاڵێكى ديكه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر گۆڕينه‌وه‌ى ديل و ئازادكردنى به‌ندكراوه‌كان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زيرى ناوخۆى كانتۆنى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كورديى له قاميشلۆ، كه‌نعان به‌ره‌كات، له سه‌روبه‌ندى راگه‌ياندنى ئاگربه‌سته‌كه‌دا رايگه‌ياند، 17 هاووڵاتى مه‌ده‌نى و حه‌وت كارمه‌ندى ئاسايش و 3 گه‌ريلاى سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، له ئاكامى شه‌ڕه‌كاندا گيانيان له‌ده‌ستداوه. له به‌رامبه‌ريشدا 22 سه‌ربازى ئه‌سه‌د كوژران و 80 سه‌ربازيشيان به ديل گيران و 23 كه‌سيش له هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى له ئاكامى بۆردومانه‌كاندا گيانيان له‌ده‌ستداوه. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى بڕيارنامهى ئاگربه‌سته‌كه‌دا هاتووه، نابێت حكومه‌تى ناوه‌نديى ديمه‌شق ده‌ست له كاروبارى ناوخۆيى قاميشلۆ وه‌ربدات.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێويسته حاڵه‌تى له ناكاوى له شاره‌كه‌دا هه‌ڵبگيرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.