پەیەدە بانگێشتی كۆنفرانسی نێودەڵەتی ڤییەنا ناكرێت
ھەفتەی داھاتوو بەڕێوە دەچێت
K24 - ھەولێر
پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) جارێکی دیکە بانگھێشت ناکرێت، بۆ کۆنفڕانسی گروپی وڵاتانی ھاریکاری سووریا کە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەبچێت.
عەبدولسەلام عەلی، بەرپرسی باڵای پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە ئاژانسی ھەواڵی سپۆتینگی رووسی راگەیاندووە: "تا ئێستا ھیچ بانگھێشت نامەیەکی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە، سەبارەت بە بەشداریکردنمان لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڤییەنا کە بڕیارە سەرجەم وڵاتانی زلھێز و ئەندام لە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەشداری تێدا بکەن".
بەگوێرەی زانیارییەكان، بەرپرسانی ئەنجوومەنی نیشتمانی سووری بەشدار دەبن لەو کۆنفڕانسە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کە ئایا ھیچ نوێنەرێکی کورد لەو کۆنفڕانسە بەشدار دەبێت یان نا.
بڕیارە رۆژی سێشەممەی داھاتوو، 17ی ئایاری 2016، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڤییەنا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی درێژخایەن بۆ باردۆخی سووریا بەڕێوەبچێت.