ژنێك له نه‌خۆشخانه زانیویه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا "نێر"ـه
ژنه‌كه هه‌ڵگری كرۆمۆسمی (Y)ی نێرینه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی چینی (26 ساڵ) له هه‌رێمی "ژیجیانگ"ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی له‌جێچوونی گۆزینگی پێیه‌كانی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، زانیویه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا "نێر"ـه و "مێ" نییه.
رۆژنامه‌ی "گڵۆباڵ تایمز" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پزیشكه‌كان چه‌ندین پشكنینیان بۆ ئه‌و ژنه كردووه، بۆیانده‌ركه‌وتووه، كه له بنه‌ڕه‌تدا منداڵدان و هێلكه‌دانی نییه، دواتر ئاشكرایان كرد، كه كرۆمۆسمی (Y)ی نێرینه‌ی هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌و ژنه‌یه چاوه‌ڕوانی دووگیان بووه و ماوه‌ی ساڵێكه هاوسه‌رگری كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووی زانستییه‌وه "نێر"ـه، توانای دووگیانبوونی نییه.
به‌پێی بۆچوونی پزیشكه‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ زۆری دووباربوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی نێوان خزمه‌كانه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به كاردانه‌وه‌ی هاوسه‌ری ئه‌و ژنه نه‌كردووه، كاتێك زانیویه‌تی خێزانه‌كه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا "نێر"ـه و "مێ" نییه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی