باندێكی دزیكردنی ماتۆرسكیل ده‌ستگیركرا
"دەستگیرا بە سەر (18) ماتۆرسکیل و چەکێك و نارنجۆکی دەستی و بڕێك ماددەی ھۆشبەر"

K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م "هۆگر عه‌زیز"، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی، باندێکی دزینی ماتۆرسکیلیان دەستگیركرد، كه لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەستگیرا بە سەر (18) ماتۆرسکیل.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر گوتی: "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی، توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن، کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م) و (ن ع)، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بە سەر (18) ماتۆرسکیل".
گوتیشی: "تۆمه‌تباره‌كان لەکاتی دزیكردنه‌كه ماتۆرسکیلەکانیان ھەڵوەشاندووه‌ته‌وه و دواتر گواستوویانه‌تەوە بۆ شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها لەگەڵ ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی (رمانة) و بڕێك ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (کریستال)دا گیراوە".
هۆگر عه‌زیز ئاشكرای كرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ دزه‌كان رێکخراوە و بۆ بەردەم دادوەری ئێشکگر نێردراوه، تاکو رێڕەوی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.





د.ی