پەکەکە لە شنگال دوو ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی رفاند
K24 – دهۆك:
دوو ئهفسهری هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سنووری شنگال له لایهن پهكهكهوه رفێندران.
پهیامنێری كوردستان24، له ناوچهكه رایگهیاند، ئهو دوو ئهفسهره له كۆمهڵگهی خانسۆرهوه بهرهو گوندی "بارێ" چوون و كهوتوونهته بۆسهی چهكدارانی پهكهكه و بهرهو شوێنێكی نادیار رفێندراوون.
عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕی هێزی پێشمهرگهی شنگال بە کوردستان24 رایگەیاند، "لە کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7ی حوزەیران/ یۆنیۆی 2021، هەردوو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکن و لە مۆڵەتدا بوون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی "بارێ" لە لایەن چەکدارانی پەکەکهوە دەستبەسەرکران و رفێندران.
ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دوو ئەفسەرەیە و مامی ئەویترە، بۆ کوردستان24 گوتی: " هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن!".
ئەمین عوسمان درێژە بە قسەکانی دا و گوتی: "ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە هەردوو ئەفسەرەکەی هێزی پێشمەرگەی شنگالی گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگایتر دەگرینە بەر".