دكتۆر شێركۆ بابان كۆچی دوایی كرد
وێڕای ئه‌وه‌ی پسپۆڕی بواری ئه‌ندازیاری میكانیك بوو، جێپه‌نجه‌ی له كتێبخانه‌ی رێزمانی كوردیدا دیاره
K24- هه‌ولێر:
دكتۆر شێركۆ بابان، مامۆستای زانكۆ، له به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و هاوكات نووسه‌ر و زمان‌ناسی كورد، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ناوی راسته‌قینه‌ی دكتۆر شێركۆ بابان "شێركۆ عه‌بدولكه‌ریم ته‌وفیق بابان"ـه و له ساڵی 1953 له چه‌مچه‌ماڵ له‌دایك بووه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له چه‌مچه‌ماڵ ته‌واو كردووه و قۆناغی ئاماده‌یی له كه‌ركووك خوێندوویه‌تی.
له ساڵی 1976 له زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه، له ساڵی 1980 چووه‌ته فه‌ره‌نسا و له ساڵی 1985 بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ئه‌ندازیاری میكانیكی له‌و وڵاته به‌ده‌ستهێناوه و دوا وێستگه‌ی ژیانی مامۆستای به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیكی بووه له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
دكتۆر شێركۆ بابان ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می جۆراوجۆری له رێزمانی كوردیدا هه‌یه، ئه‌وانیش:
- بەرەو رێزمانی کوردی، بەرەو نووسین، 2000
- شرۆڤەکاری رێزمانی لە زمانی نووسیندا، 2000
- زمانی نووسینی رێزماندار، ھەولێر، 2008
- رستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، 1996
- میکانزمە بنەڕەتییەکانی رستەسازی، 1997
- رێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، 2001
- رێزمانی کەسی سێیەمی تاک، 2004
- لە مۆرکە تایبەتییەکانی رێزمانی کوردی، 2000
- داینامیزمی جێناوی لکاو لە رستەسازیدا، 1997
- نەخشەی رۆنانی رێژەی کار، 1999
H.B