جگه له هه‌رێمى كوردستان له دوێنى شه‌وه‌وه كاره‌باى پارێزگاكانى عێرق پچڕاوه
ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ى زۆر به‌كار هێنانى كاره‌با بێت له‌م وه‌رزی گه‌رمایه یاخوود كرده‌یه‌كى تێكده‌رى بێت

K24- هه‌ولێر:
وێڕاى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق و راگرتنى ده‌وامى فه‌رمى، ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌ت به‌غداى پایته‌خت، ته‌زووى كاره‌با پچڕاوه، كه بووه‌ته جێى ناڕه‌زایی شه‌قامى عێراقى، ترسى خۆپیشاندانیش زیادى كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق، رایگه‌یاندووه، وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، (4) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن، عێراقیش پێویستى به (20) هه‌زار مێگاوات كاره‌با هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاند، ته‌زووى كاره‌باى به‌غدا، كه ناسراوه به هێڵى (400) كیلۆڤۆڵتى، له نێوان پارێزگاى بابل و باشووری عێراق، پچڕاوه.
به‌رپرسێكى باڵا له وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكارى پچڕانى ته‌زووى كاره‌باى به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگاى عێراق، چیه، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ى زۆر به‌كارهێنانى كاره‌با بێت له‌م وه‌رزی گه‌رمایه، یاخود كرده‌یه‌كى تێكده‌رى بێت.
ئه‌و به‌رپرسه گووتیشى: ره‌نگه به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى، كاریگه‌رى بۆ سه‌ر وێستگه‌كان و هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌زووى كاره‌با، هه‌بووبێت، ته‌زووى كاره‌با له ته‌واوى عێراق، جگه له هه‌رێمى كوردستان، پچڕاوه.
ئاماژه‌شی پێدا، له دوێنێ شه‌وه‌وه، له پارێزگاكانى دیاله، ئه‌نبار، دیوانییه، به‌سره، زیقار و كه‌ركووك، جگه له هه‌رێمى كوردستان، ته‌زووى كاره‌با پچڕاوه.
جێگری به‌رێوه‌به‌رى كاره‌باى نه‌جه‌ف سه‌باره‌ت به هۆكارى پچڕانى ته‌زووى كاره‌با، گوتی: كه‌مى گاز، هۆكارى سه‌ره‌كى پچڕانى كاره‌بایه له عێراق، سه‌ره‌ڕاى به‌ئامانج گرتنى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعش، كه كاریگه‌رى راسته‌وخۆی هه‌بووه بۆ كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانى كاره‌با له عێراق.
پارێزگارى نه‌جه‌فیش بڵاویكرده‌وه، له‌م ره‌وشه‌دا، بڕى (130) مێگاوات له كاره‌باى نیشتیمانى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و فه‌رمانگه‌ى ئاوى ئه‌و پارێزگایه دابینكراوه .
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى وێستگه‌ى میسانیش جه‌ختیكرده‌وه، له كاتژمێره‌كانى داهاتوودا، كاره‌باى نیشتیمانى بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كرێته‌وه، بڕیارى پچڕانى كاره‌باى میسان، ته‌نها بۆ (48) كاتژمێر بووه.
ك.ب