روسیا و وڵاتانی كه‌نداو هاریكاری ئابووری یه‌كدی ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگى لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئابووری باشتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵی ئابووری له‌نێوان روسیا و وڵاتانی كه‌نداودا هه‌بێت.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگى لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئابووری باشتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین پێویسته په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆڵی ئابووری له‌نێوان روسیا و وڵاتانی كه‌نداودا هه‌بێت.
سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كه‌ی رۆژنامه‌وانی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی كه‌نداو رایگه‌یاند، پێوسته په‌یوه‌ندیيه ئابووری و بازرگانیيهكانی نێوان روسیا و وڵاتانی كه‌نداو به‌هێزتر بكرێت به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی نه‌وت گازدا.
هاوكات لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا پلانی هاوبه‌ش ئاماده كراوه بۆ ئه‌نجام دانی چه‌ندین پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان روسیا و وڵاتانی كه‌نداو.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه بۆ یه‌كه‌مجاره مۆسكۆ پێشوازی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كات كه ناسراوه به گفتۆگۆی ستراتیژی نێوان روسیا و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو.